ڤایرۆسی کۆرۆنا هەناردەی چین بۆ هەرێمی کوردستان کەم دەكات
زۆربەی وڵاتانی جیهان لە هاوردەکانیان پشت بە چین دەبەستن
K24 - ھەولێر
به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین و راوه‌ستانی به‌شێكی زۆر له كارگه گه‌وره‌كانی ئەو وڵاته، به‌شێك له بازرگانه كورده‌كان كه كاڵا و به‌رهه‌م له وڵاتەکە هاورده‌كه‌ن، ناتوانن سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن به‌و پێیه‌یی كە به‌شێكی زۆر له بازاڕه‌كانی كوردستان پڕیه‌تی له به‌ر‌هه‌می چینی، بۆیه بازرگانان هۆشداری ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر بێت و دۆخی ئه‌و وڵاته به‌م شێوه‌یەی ئێستا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا نرخی ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه لە داهاتوودا به‌رزده‌بێته‌وه كه لە چینه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
چین وڵاتە زلھێزە ئابووریەکەی جیھان، کەم وڵات ھەیە پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ نەبێت یاخود کاڵا لێی ھاوردە نەکات. ماوەی مانگێکە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەشێکی زۆری کارگە گەورەکانی لەکار وەستاون و زیانی ملیارەھا دۆلاری پێگەیاندوە، بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستانیش کە پڕیەتی لە کاڵاو کەرەستەی چینی بێبەش نییە لە دەرھاویشتە ئابوورییەکانی ئەو رووداوە بەجۆرێك بازرگانانی ھەرێم پێشبینی کاریگەرییە نەرێنیەکانی لەسەر بازاڕ دەکەن، لە ئەگەری بەردەوامی دۆخەکە.
بەھۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێکی زۆر لە بازرگانە کوردەکان ناتوانن سەردانی ئەو وڵاتە بکەن، ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن حکوومەت و وەزراتی پەیوەندیدار رێوشوێنی توند لە دەروازە سنوورییەکان بگرنە بەر، رێنمایی تایبەتیش بەو بازرگانانە دەربکەن کە سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.
ئەگەر چی لە رووی جوگرافیاوە چین مەودایەکی درێژخایەنی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەڵام بەھۆی پێگەی بەھێزی بازرگانی ئەو وڵاتەوە زیاتر 60% بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستانی قۆرغکردووە، ھەرچەندە بازرگانان ئاماژە بەوە دەدەن ھێشتا کاریگەری لەسەر بازاڕی کوردستان دروست نەکردووە، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا نرخی ئەو کاڵاو بەرھەمانە بەرز دەبێتەوە کە لەو وڵاتەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.
ھ.م