رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی عێراق روویدا
بۆمبێک تەقیوەتەوە
K24 – هه‌ولێر:
جارێكی دیكه به‌یه‌كداهه‌ڵپژان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری به‌غدا روویاندا.
به گوێره‌ی زانیاری چالاكانی خۆپیشاندانه‌كان، له ئاكامی ئه‌و رووداوانه‌دا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر و پۆلیس بریندار بوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند، لەناو گۆڕەپانی خەلانی، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستی، ئەفسەر و پۆلیسێک برینداربوون.
خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌رده‌وامن و هاوكات ئه‌و واده‌یه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، كه سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح، ده‌ستنیشانی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی كوتله و لایه‌نه سیاسییه‌كان له باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بگه‌نه رێككه‌وتن.
له‌و میانه‌یه‌دا، شه‌وی رابردوو، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دانووستانی نێوان كوتله‌كانی فه‌تح و سائیروون، بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئاشكرا بكرێت، به كه‌ناڵی سۆمه‌رییه‌ی راگه‌یاند، هه‌ردوو كوتله‌كه رێككه‌وتوون "محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی" ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌و گفتوگۆیانه‌ی به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستیانپێكردووه، به‌ڵام خۆپیشانده‌رانی عێراق داوا ده‌كه‌ن، كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌سایه‌تییه‌كی بێلایه‌ن بێت و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه به كاندیدی لایه‌نه سیاسییه‌كان رازی بن.