سه‌در داوای خۆپیشاندانێكی جیاواز ده‌كات
شوێنی خۆپیشاندانه‌كه‌شی دیاریكرد
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای سازكردنی خۆپیشادانێكی دیكه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مجاره جیاواز له جاره‌كانی پێشوو، زۆر پێداگیری له‌سه‌ر ئاشتیبوونی خۆپیشاندانه‌كه و په‌نانه‌بردن بۆ توندوتیژی ده‌كاته‌وه.
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سه‌در دووپاتیكرده‌وه، سیاسییه‌كان له پێكهێنانی حكوومه‌تێك كه جێگای ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت، شكستیان هێناوه و داواشی له هه‌وادارانی كرد، ئاماده‌كاری بۆ سازكردنی خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه له نزیك ناوچه‌ی سوزی شاری به‌غدا بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن.
له تویته‌كه‌یدا سه‌در گوتی: "جارێكی دیكه سیاسییه‌كان له پێكهێنانی حكوومه‌تێكی چه‌سپاو كه جێگای ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت، شكستیان هێنا و تا ئێستاش هه‌ندێكیان له جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران درێژه به كات ده‌ده‌ن، كه داواكارییه‌كه‌یان بریتییه له: دادگاییكردنی گه‌نده‌ڵكاران له دادگایێكی دادپه‌روه‌رانه، سه‌ربه‌خۆبوونی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، وێڕای پێكهێنانی حكوومه‌تێكی چه‌سپاو، كه وه‌زیره‌كانی له كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و نا حیزبی، نا تایفی، نا میلیشیایی و نا پێكهاته‌یی بن، هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆبوونی عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته‌ی دادپه‌روه‌رانه له چه‌ند مانگی داهاتوودا".
سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "من له‌و باوه‌ڕه‌دام، شۆڕشی چاكسازیی ئاشتیانه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دایه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌ی فراوانه‌وه له پایته‌ختی وڵات ده‌كرێت، به‌وه‌ی كه به‌غدا ناوه‌ندی بڕیاردانه.. بۆ فشارخستنه سه‌ر سیاسییه‌كان له پێناو پێكهێنانی حكوومه‌تێك به‌گوێره‌ی داواكاری مه‌رجه‌عی باڵا و گه‌ل، پێویسته ئاماده‌كاری بۆ خۆپیشاندانێكی فراوان و ئاشتیانه له نزیك ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا بكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا بكرێت".
سه‌در نووسیویه‌تی: "ئێمه هه‌نگاوی نوێی دیكه‌مان له‌پێشه"، داواشیكرد، "پێویسته خۆپیشاندانه‌كه ئاشتیانه و دانبه‌خۆداگیر بێت و رێگه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن دانه‌خرێن، هه‌روه‌ك پێشتر به‌ڵێنم به ئێوه داوه، كه ده‌بێت ئێمه و ئێوه هه‌وڵ بۆ چاكسازی بده‌ین".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در روو له هه‌وادارانی گوتی: "هه‌موو ئه‌وانه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندانن برای ئێوه‌ن جیاكاری له‌گه‌ڵیان نه‌كه‌ن و درووشمی دژ به خواستی ئه‌وان مه‌ڵێنه‌وه و به گوته و كردار دژایه‌تیان نه‌كه‌ن.. نه‌ك ته‌نیا به‌وه رازی نابم به‌ڵكو رێگه‌ش ناده‌م و بیرتان له نیشتمانی خۆتان بكه‌نه‌وه و بڵێن: گه‌ل ده‌یه‌وێت وڵات رزگاری بێت".
H.B