كه‌سێكی نزیكی سه‌در: هه‌ر ئێستا وه‌رنه سه‌ر شه‌قام
"ئێستا وه‌رن مه‌یخه‌نه سبه‌ی"
K24- هه‌ولێر:
كه‌سێكی نزیك له موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا له هه‌وادارنی سه‌درییه‌كان ده‌كات هه‌ر ئێستا بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و ئه‌و هه‌نگاوه بۆ سبه‌ی دوا نه‌خه‌ن.
دوای بانگه‌شه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ داوای له هه‌وادارانی كرد، بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی فراوان روو له گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كان له نزیك ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا بكه‌ن، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی، كه‌سێكی نزیك له سه‌در داوای له سه‌درییه‌كان ده‌كات، هه‌ر ئێستا بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و ئه‌و هه‌نگاوه بۆ سبه‌ی دوانه‌خه‌ن.
له تویته‌كه‌یدا ئه‌لعێراقی به دروشمی "ئێستا ئێستا نه‌ك سبه‌ی" ئه‌و داوایه‌ی ئاراسته‌ی شوێنكه‌وتووانی سه‌در كرد.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سه‌در دووپاتیكرده‌وه، سیاسییه‌كان له پێكهێنانی حكوومه‌تێك كه جێگای ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت، شكستیان هێناوه و داواشی له هه‌وادارانی كرد، ئاماده‌كاری بۆ سازكردنی خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌ی فراوان له نزیك ناوچه‌ی سوزی شاری به‌غدا بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا بكه‌ن.
H.B
— مقتدى السيد محمد الصدر (@Mu_AlSadr) January 31, 2020