سیستانی داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كات
دژایه‌تی خۆی بۆ بەکارهێنانی هێز له بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق جەختدەکاتەوە، ئەو کەسەی بۆ پێکهێنانی حکوومەت رادەسپێردرێت، دەبێت متمانەی گەل بەدەستبهێنێت و داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش ده‌كات.
عەبدولمەهدی کەربەلائی، نوێنەری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە گوتاری هەینیدا رایگەیاند، مەرجەعەیەتی باڵا لەگەڵ ئەوەدایە کابینەی نوێ متمانەی گەل بەدەستبهێنێت و توانای هێورکردنەوەی دۆخەکە و گەڕاندنەوەی هەیبەتی دەوڵەتی هەبێت.
داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، كار بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به دۆخی خۆپیشاندانه‌كانیش سیستانی دژایه‌تی خۆی بۆ به‌كارهێنانی هێز له بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران راگه‌یاند.
له لایه‌كی دیكه‌وه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتیی كرده‌وه، لایه‌نه سیاسییه‌كان له پێكهێنانی حكوومه‌تێكی بێ مشت‌ومڕ شكستیانهێناوه.
هاوكات سه‌در داوای پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی كرد، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له چه‌ند مانگی داهاتوودا.
H.B