فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره هاتنی چینییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات
رێگه‌ی هاتنه ناو فڕۆكه خانه‌یان پێ نادات
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره رایگه‌یاند، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی چین، بڕیاریانداوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه به‌و كه‌سانه نه‌ده‌ن كه له‌و وڵاته‌وه به‌ره‌و عێراق دێن.
سه‌میر یونس، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، "بڕیاری ئه‌وه ده‌ركراوه، نابێت رێگه‌ی هاتنه ناو عێراق به هیچ كه‌سێك له‌وانه بدرێت، كه له چینه‌وه دێن".
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا رێكاری تایبه‌تیان بۆ رێگریكردن له گه‌یشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به عێراق گرتووه‌ته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی پشكنینی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه گه‌شتی عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی دوایین ئامار، ژماره‌ی تووشبووان به په‌تای كۆرۆنا له 10 هه‌زار كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا زیاتر له 200 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ڤایرۆسه‌كه له 24 وڵاتی جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه و شارێكی 11 ملیۆن كه‌سیش له وڵاتی چین به‌وهۆیه‌وه داخراوه.
H.B