هه‌ولێر.. كێشه‌ی غاز چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
چەند رۆژێکە لە هەولێر نرخی غاز بەرزبووەتەوە، بەختیار پشدەری، بەڕێوەبەری کارگەی غازی هەولێر به کوردستان 24ی رایگەیاند، "لە چەند رۆژی رابردوودا کێشەی دابینکردنی غازمان هەبوو، بەڵام کێشەکان بەرەو چارەسەر دەچن".
هه‌روه‌ها گوتی، كێشه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌رزی سه‌رما ده‌ستیپێكرد، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئێستاش هه‌ر ئه‌و بڕه غازه‌یان بۆ دێت، كه پێشتر له وه‌رزی گه‌رمادا بۆیان دیاریكرابوو، ئه‌مه‌ش خواستی ئه‌م وه‌رزه‌ی هاووڵاتیان پڕناكاته‌وه.
گوتیشی: ئێستا دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایێكی دیكه‌ی دابینكردنی غاز كردووه، له‌مڕۆوه خه‌ریكه ئه‌و كیشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بێت و هیچ گرفتێك نامێنێت.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، نرخەکان لە رێگەی بریکارەکانەوە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە. دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌ر بریكارێك غاز له نرخی دیاریكراو گرانتر بفرۆشێت، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
H.B