سه‌در داوایه‌ك له راسپێردراوی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات
خۆت راده‌ستی فشاره‌كان نه‌كه‌ی
K24- هه‌ولێر:
له باره‌ی راسپاردنی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێك بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیرانی دیاریكردووه، نه‌وه‌ك لایه‌نه سیاسیه‌كان.
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا دووپاتیی كرده‌وه، ئه‌وان پابه‌ندن به خۆپیشاندان له پێناو پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داواشی له محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی كرد، خۆی راده‌ستی فشاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان نه‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، رایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌وی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران راسپاردووه.
H.B