ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی خۆی له راسپاردنی عه‌للاوی بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق راگه‌یاند
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاویی بۆ حكوومه‌تی نوێ راسپارد، ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی خۆی بۆ عه‌للاوی راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا دووپاتیكرده‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی حكوومه‌تی نوێی عێراق ئاماده‌ین له پێناو باشكردنی دۆخه‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ئه‌و وڵاته كاری له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.
له به‌یاننامه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، "دۆخی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه پێویستی به حكوومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و دادپه‌روه‌رانه‌ی هه‌یه، كه پابه‌ند بێت به جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی گه‌ل".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌ستنیشانكردنی عه‌للاوی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێویستی به هه‌وڵی جددی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كان بپێكێن".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "ئه‌مه‌ریكا له‌و باوه‌ڕه‌دایه، پێویسته كاری له‌پێشینه بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق بێت و ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی حكوومه‌تی نوێ له‌پێناو باشتركردنی دۆخه‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشبردنی عێراقێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری كاری له‌گه‌ڵدا بكه‌ین".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق به فه‌رمی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت راسپارد.
H.B