UN پشتیوانی له محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی ده‌كات
"سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ئه‌ركێكی قو‌رسی له‌سه‌ر شانه"
K24- هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق پێشوازی له راسپاردنی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كرد و دووپاتی كرده‌وه، پێویسته به‌زووترین كات ئه‌و حكوومه‌ته ده‌ستبه‌كار بێت و كار بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی گه‌ل به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بكات.
له په‌یامێكدا جێنین هانس پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گوتی: "عێراق زۆر پێویستی به هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌یه و سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ئه‌ركی قو‌رسی له‌سه‌ر شانه، ئه‌ویش پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته به زووترین كات و ده‌بێت په‌رله‌مانیش به‌په‌له په‌سه‌ندی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیش له پێناو جێبه‌جێكردنی داواكاری گه‌ل و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و لێپرسینه‌وه خێرا بكرێن".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق به فه‌رمی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق راسپارد.
H.B