عێراق هه‌وڵ ده‌دات قوتابیانی له شاره مه‌ترسیداره‌كه‌ی چین بگه‌ڕێنێته‌وه
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق: به‌زووترین كات قوتابییه‌كانمان له شاری وۆهان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
عێراق به‌دوای رێگایه‌كدا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و قوتابییه عێراقیانه بگه‌ڕێنێته‌وه، كه ژماره‌یان 63 كه‌سه و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری وۆهانی چین گیریان خواردووه و ناتوانن له‌و شاره بێنه ده‌ره‌وه.
جه‌عفه‌ر سادق عه‌للاوی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق دووپاتیكرده‌وه، قوتابیانی عێراقی و خێزانه‌كانیان له شاری وۆهانی چین سه‌لامه‌تن و به‌ڵێنیشیدا، به زووترین كات ده‌گه‌ڕێنینه‌وه وڵات.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی، وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: "ژماره‌ی ئه‌و قوتابیه عێراقیانه‌ی له شاری وۆهانن 63 قوتابین له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان"، دووپاتیشیكرده‌وه، "وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی چین"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "حكوومه‌تی چین عێراقی له‌وه دڵنیا كردووه‌ته‌وه كه هیچ هاووڵاتیێكی عێراقی له‌و وڵاته تووشی ئه‌و په‌تایه نه‌بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێكاره‌كانی چین له شاری وۆهان رێگه نادات هیچ كه‌سێك له‌و شاره بێته ده‌ره‌وه، بۆیه باڵیۆزخانه‌ی عێراق به وردی به‌دوای ئه‌و بابه‌ته‌دا ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ وڵات بدۆزێته‌وه"، به‌ڵێنیشیدا، "هه‌موو رێكارێكیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیانی عێراقی له چن و خێزانه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵات".
شاری وۆهان یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته زیاتر له 11 ملیۆن كه‌س، ماوه‌یه‌كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه، رێگاكانی هاتنه‌ده‌ره‌وه له‌و شاره به‌ته‌واوی داخراون و هیچ كه‌سێك ناتوانێت شاره‌كه جێبهێڵێت.
H.B