ئێران هه‌ڵوێستی خۆی له راسپاردنی عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق راگه‌یاند
تاران: پێشوازی له عه‌للاوی ده‌كه‌ین و پشتیوانین بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
K24- هه‌ولێر:
عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی پێشوازی له راسپاردنی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات.
موسه‌وی گوتی: له چوارچێوه‌ی پشتگیریه به‌رده‌وامه‌كانمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، سه‌روه‌ری نیشتیمانی، یه‌كپارچه‌یی خاك و به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت له عێراق، پێشوازی له راسپاردنی محه‌مه‌د عه‌للاوی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێران له پاڵپشتیكردنی سه‌ربه‌خۆیی عێراق و سه‌روه‌ری خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت"، هه‌روه‌ك گوتیشی: "ئێمه له‌گه‌ڵ داواكاریه ره‌واكانی گه‌ل و حكوومه‌تی عێراقین بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌یان".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر راسپاردنی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، خۆپیشانده‌ران له چه‌ند پارێزگایه‌كی باشوور و ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته رژانه سه‌ر شه‌قام و عه‌للاوییان بۆ ئه‌و پۆسته ره‌تكرده‌وه.
H.B