سەدر داوا لە لایەنگرانی دەكات ھاوكاری ھێزە ئەمنییەكان بكەن
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در: پێویسته بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات، هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن بۆ لادانی به‌ربه‌ست و كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه داخراون، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی.
له تویتێكدا، موقته‌دا سه‌در داوا له كڵاوشینه‌كان ده‌كات، هه‌رچی زووه هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان و سه‌رۆك هۆزه‌كان، بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له قوتابخانه‌كان و كاری كۆمپانیاكان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێڕه‌وی ئاسایی خۆیان، رێگه‌كان بكرێنه‌وه و شكۆی شۆڕش بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئامۆژكاری هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات، بوار به هیچ كه‌سێك نه‌ده‌ن رێگه‌كان دابخه‌ن، پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش سزای هه‌ر كه‌سێك بدات، كه بیه‌وێت به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ده‌وامی هه‌ر مامۆستا یان قوتابییه‌ك دروست بكات.
H.B