كاردانەوەی راسپاردنی محەمەد ته‌وفیق عەللاوی لە ھەرێمی كوردستان
"ھەر کەسێك پابەندی دەستوور و مافە ده‌ستووریه‌كانی کورد نەبێت نابێت پشتگیری بكرێت"
K24- هه‌ولێر:
پسپۆرانی دەستوور و چاودێرانی سیاسی تێبینیان لەسەر یه‌كه‌م گوتاری محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی دوای راسپاردنی بۆ سەرۆکایه‌تی وەزیرانی عێراق ھەیە.
ئارام رەسوڵ پسپۆری دەستووری له‌م باره‌یه‌وه دووپاتیكرده‌وه: ئەمە دوایەمین ده‌رفه‌ته بۆ عێراق، ئەگەر سەرکەوتوو نەبوو، سیستەمی ئێستای عێراق شکست دەھێنێت و له‌وانه‌یه خه‌ونه‌كانیان بۆ پارێزگاریكردن له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق به‌دی نه‌هێت.
هاوكات کاردۆ محەمەد، رێخەری ژووری پەرلەمانی گۆڕان دەڵێت: ھەر کەسێك پابەندی دەستوور و مافە ده‌ستووریه‌كانی کورد نەبێت، نابێت پشتگیری بكرێت.
محەمەد ته‌وفیق عەللاوی بەپێی رێکەوتنی لایەنەکان سەرۆکایەتی حکوومەتێکی کاتی دەکات، کە دەبێت لەماوەی حکومڕانیهكهیدا کار بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە بکات، بەپێی ماددەی ٧٦ لە دەستووری عێراقیش، لەدوای راسپاردنی دەبێت سەرۆکوەزیران لەماوەی ٣٠ رۆژدا وەزیرانی کابینەی حکومەتەکەی دیاری بکات.
H.B