عه‌بدوله‌مه‌هدی پیرۆزبایی له شوێنگره‌وه‌كه‌ی ده‌كات
عه‌بدولمه‌هدی: حكوومه‌ته‌كه‌م بووه قوربانی ناكۆكی لایه‌نه‌كان
K24- هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ری عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا وێڕای پیرۆزباییكردن له محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، راشیده‌گه‌یه‌نێت: "من متمانه‌م به تواناكانی ئێوه هه‌یه هه‌ر له سه‌رده‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕ".
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا عه‌بدولمه‌هدی ئاماده‌یی خۆشی بۆ هاوكاریكردنی عه‌للاوی له قۆناغی راگوزه‌ردا ده‌ربڕی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ری عێراق به گلهیشهوه رایده‌گه‌یه‌نێت: حكوومه‌ته‌كه‌ی بووه قوربانی ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كان.
عه‌بدولمه‌هدی ئاشكراشی كرد، ده‌ترسم هه‌مان ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵ من كرا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاویش بكرێت.
ئه‌مرۆ له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی رایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌وی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق راسپاردووه.
له په‌یامه‌كه‌یدا عه‌للاوی گوتی: "ده‌مه‌وێت راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق قسه بكه‌م، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق منی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارد، ئێستا ده‌مه‌وێت به‌ر له هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ ئێوه قسه بكه‌م، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر قوربانیدان و كۆششی ئێوه نه‌بوایه، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له وڵات رووی نه‌ده‌دا".
جه‌ختیشی كرده‌وه: "ده‌زانم زۆر چاوه‌ڕێتان كردووه، به‌ڵام من باوه‌ڕم به ئێوه‌یه و داواتان لێ ده‌كه‌م له خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام بن، چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه له‌گه‌ڵم نه‌بن من به ته‌نیا ناتوانم هیچ كارێك بكه‌م، ئێوه جێگای شانازی منن".
له به‌رده‌وامی په‌یامه‌كه‌یدا، محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی رووی ده‌می له خۆپیشانده‌ران كرد و گوتی: "خۆپیشاندان بكه‌ن، ناڕه‌زایی ده‌رببڕن، ئه‌وه وڵاتی خۆتانه و مافی خۆتانه، پێویستی بتانپارێزین، چه‌كی ده‌وڵه‌ت ته‌نها به‌رووی ئه‌وانه‌دا به‌رز بكرێته‌وه كه چه‌ك له دژی ئێوه هه‌ڵده‌گرن".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه: "پێداگری له‌سه‌ر لێپێچینه‌وه له بكوژان بكه‌ن، كه‌سوكاری شه‌هیدان قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ینه‌وه و بریندارانیش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، واده‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دیاری ده‌كه‌ین، شكۆ بۆ سوپا ده‌گه‌ڕێنینه‌وه".
H.B