یه‌كه‌م كارنامه‌ی حكوومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ئاشكرا ده‌كرێت
"حكوومه‌تی عه‌للاوی پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره"
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی كوتله‌ی فه‌تح یه‌كه‌م كاری حكوومه‌تی داهاتووی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ئاشكرا ده‌كات.
ئینتیسار موسه‌وی، په‌رله‌مانتاری فه‌تح رایگه‌یاند، "بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بڕیارێكی سه‌روه‌رییه و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی نییه، دۆسیه‌ی ئه‌و بابه‌ته یه‌كه‌م كار ده‌بێت كه حكوومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كاری له‌سه‌ر ده‌كات و له نزیكه‌وه چاودێری ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت".
موسه‌وی له لێدوانێكدا بۆ "به‌غداد الیوم" گوتی: "بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هێڵی سووره و سازشی له‌سه‌ر ناكه‌ین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "حكوومه‌تی عه‌للاوی پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان كه له‌لایه‌ن گه‌له‌وه پشتگیری ده‌كرێت".
رۆژی شه‌ممه، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق به فه‌رمی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له شوێنی عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپارد.
H.B