كۆرۆنای ئینته‌رنێت بڵاوده‌بێته‌وه
هۆشداری ده‌درێت

K24 – هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بووه‌ته رێگه‌خۆشكه‌ر بۆ درووستكردنی ڤایرۆس و پرۆگرامی تێكده‌ری ئه‌لیكترۆنی.
له رێی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خه‌ڵك به دوای زانیاری ده‌گه‌ڕێن سه‌باره‌ت به ورده‌كاری په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌و پرۆگرامانه‌ش له رووكاردا گوایه ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا ڤایرۆسین.
شاره‌زایانی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی هۆشداری ده‌ده‌ن له كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌سته‌رانه‌ی ڤایرۆسین، له رووكاردا وه‌ك وتار، یان گرته‌ی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به شاری وهان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ئاماده كراوون و دوای كرته له‌سه‌ر كردنیان ڤایرۆسه‌كه چالاك ده‌بێت و ده‌ست ده‌كات به كردنه‌وه‌ی كۆده‌كان و دزینی زانیارییه كه‌سییه‌كان.
هه‌ندێك له‌و فایلانه له شێوه‌ی فایلی (PDF) یان (MP4)ی ده‌نگی درووست كراوون. بۆ ئه‌وه‌ی سرووشتی راسته‌قینه‌یان بشاردنه‌وه. كردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مۆبایل یان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر، ده‌بێته هۆی هاك كردن و له‌ده‌ستدانی تایبه‌تمه‌ندێتی زانیارییه كه‌سییه‌كان.
هه‌ریه‌ك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و تویته‌ر و گوگڵ، رێكاری پێویستیان بۆ رێگرتن بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و ساخته گرتووه‌ته به‌ر، به‌ڵام هاككاره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن سوود له ترس و دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵك له باره‌ی په‌تاكه وه‌ربگرن.
شاره‌زایانی ئه‌و بواره داواش ده‌كه‌ن، به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت بۆ وه‌رگرتنی زانیاری ته‌نیا پشت به سه‌رچاوه ره‌سمییه‌كان ببه‌ستن و خۆیان له كردنه‌وه‌ی به‌سته‌ر و فایله ده‌نگی و پی دی ئێف و ته‌نانه‌ت ۆرده‌كانیش بپارێزن.