سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو و UN كۆمه‌ڵێك به‌ڵێن به یه‌كتر ده‌ده‌ن
عه‌لاوی له حكوومه‌ت و UNـیش به پشتیوانی
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ جێنین هانس پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سه‌ردانی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق كرد و له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوو لا كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنیان به‌یه‌كتر دا.
پلاسخارت وێڕای پیرۆزباییكردن له عه‌للاوی به‌بۆنه‌ی راسپاردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، به‌ڵێنیشی پێدا، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هه‌موو توانایه‌كییه‌وه پشتگیری حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌و بوارانه‌ی خزمه‌ت به ئایندهی عێراق و خواست و داواكاری گه‌له‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا عه‌للاویش بێبه‌ڵێن نه‌مایه‌وه و به هه‌مان سه‌نگ به‌ڵێنی به پلاسخارت دا، كه ته‌واوی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ ده‌كات و حكوومه‌تێك پێكده‌هێنێت، كه له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا تواناكانی له ئاست به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا بێت و بتوانێت ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه بكات، كه خواستی ته‌واوی عێراقییه‌كان تێر بكات.
H.B