خۆپیشاندەرێکی دیكە لە بەغدا بە چەقۆ کوژرا

خۆپیشاندەران داوای كشانەوەی لایەنگرانی سەدر دەكەن

K24 - ھەولێر

خۆپیشاندانی خەڵکی عێراق بەردەوامە و گرژیی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانی رەوتی سەدر روویدا و خۆپیشاندەرێک لە بەغدا کوژرا.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی عێراق، دژی راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی بەردەوامە و لە چەند شارێک،  گرژیی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانی رەوتی سەدر روویدا و لە بەغدا خۆپیشاندەرێک بە چەقۆ کوژرا.

هاوکات، لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف ئاشکرای کرد، لەگەڵ کڵاوشینەکانی سەر بە موقتەدا سەدر، گەیشتوونەتە رێککەوتن، بۆ ئەوەی لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان بکشێنەوە.

جیا لە بەغداش، لە هەریەک لە بابل، زیقار، دیوانییە، نەجەف، کەربەلا و چەند شارێکی دیکە خۆپیشاندان بەردەوامە و درووشمی دژ بە رێبەری رەوتی سەدر دەڵێنەوە.

ھ.م