یۆنامی ھۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی عێراق
"راوەدونان مەودای بەجێهێنانی خواستە رەوانەكانی گەلی عێراقە و قەیرانەکان درێژتر دەکاتەوە"
K24 - ھەولێر
جارێکی دیکە یۆنامی ھۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی عێراق و جەخت لەسەر لە ئازادی رادەبڕین دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق (یۆنامی) هۆشداری دراوەتە دەسەڵاتدارانی عێراق، لە بە ئامانجگرتنی خۆپیشاندەران و تیایدا هاتووە، پێویستە ئازادی رادەبڕین، بۆ هەمووان فەراهەم بكرێت.
یۆنامی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، راوەدونان و ترساندنی ئەو كەسانەی بە ئازادی رای خۆیان دەردەبڕن، لاوازكردنی مەودای بەجێهێنانی خواستە رەوانەكانی گەلی عێراقە و قەیرانەکان درێژتر دەکاتەوە.
ھ.م