قوتابیانی عێراقی له شاره مه‌ترسیداره‌كه‌ی چین به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه به‌ڕێكه‌وتن
خۆیان و خانه‌واده‌كانیان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و قه‌تابییه عێراقیانه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری وۆهانی چین گیریان خواردبوو، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه به‌ڕێكه‌وتن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی توانرا له‌و شاره بهێندرێنه ده‌ره‌وه، كه سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌یە.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌لحكیم نووسیویه‌تی: "قوتابییه‌كانمان و خێزانه‌كانیان له شاری وۆهانی چین ئێستا به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه به‌ڕێكه‌وتوون و بۆ ئه‌و ئاسانكارییه، سوپاسی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی باڵیۆز و كونسۆڵی عێراقی له په‌كین ده‌كه‌ین".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر ژماره‌یه‌ك قوتابی عێراقی كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری وۆهانی چین گیریان خواردبوو، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرد، به‌هانایانه‌وه بچن و له‌و شاره بیانهێننه ده‌ره‌وه و بگه‌ڕێننه‌وه بۆ عێراق.
.jpg)
له گرته‌كه‌دا یه‌كێك له قوتابییه‌كان گوتی: به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پاوه، ژیان له‌و شاره سه‌خته و پێداویستییه‌كانی سه‌ره‌تایی ژیان له ماركێته‌كانیش نه‌ماون.
ره‌خنه‌شیان له حكوومه‌تی عێراق گرت، كه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه و نه‌یانتوانیوه هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه، هاووڵاتیانی له چین بگه‌ڕێنێته‌وه.
H.B