ئه‌مه‌ریكا به‌و مه‌رجه عێراق جێ ده‌هێڵێت
"له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیانی زۆر به خه‌ڵكی عێراق ده‌گات"
K24- هه‌ولێر:
كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عه‌مان ره‌تیكرده‌وه، دوای بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته، هێزه‌كانیان بگوزارێنه‌وه بۆ ئوردن. دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر به‌غدا سوور بێت له‌سه‌ر ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته، پێویسته قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و زیانانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه، كه له پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق پێیگه‌یشتوون.
كارین ساساهارا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئێمه ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ دانوستانێك له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئوردن له نێوان واشنتن و عه‌ماندا كرابێت"، روونیشیكرده‌وه، "بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی به بڕیارێكی دیكه‌ی هه‌مان دامه‌زراوه كۆتایی بێت".
له‌م باره‌شه‌وه جه‌ختی كرده‌وه، "بوونی هێزه‌كانمان له عێراق به‌هۆی گرنگی پێویستیی پارێزگاریكردن له ئاسایشی عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه بووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌رچوونی هێزه‌كانمان زیانی زیاتر به عێراقیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌و وڵاته ده‌كات به گۆڕه‌پانێك بۆ پیاده‌كردنی ئه‌جێندای ئێرانی".
له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌ی كاربهڕێگهری ئه‌مه‌ریكا له عه‌مان گوتی: "بوونی هێزه‌كانمان له عێراق ده‌سته‌به‌ری به‌رده‌وامیبوونی دیموكراتیه‌ت له‌و وڵاته ده‌كات و به ده‌رچوونیان ئه‌و وڵاته دكهوێته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كانی لێكترازان، له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه و وێرانبوون و هه‌موو سامانه‌كه‌شی له ئه‌مه‌ریكا بلۆك ده‌كرێت، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر ئه‌مه له سووریا روویدا".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر به‌غدا سووربێت له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانمان، پێویسته بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده بێت كه ده‌بێت قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و زیانانه‌مان بكاته‌وه، كه له كاتی ئازادكردنی ئه‌و وڵاته له ده‌ست رێكخراوی داعش خه‌رجمان كردووه".
له 5ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به بڕیارێك حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی پابه‌ند كرد به ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان و كۆتاییهێنان به وه‌رگرتنی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش.
H.B