ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعش هه‌ڕه‌شه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ملیۆنێك و 400 هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی ده‌كات
3 وڵاتی جیهان بڕی 2 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له عێراق ته‌رخان ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
نەتەوە یەکگرتوەکان رایگویاند، بەھۆی مەترسی ئەو مین و تەقەمەنیانەی داعش لەدوای خۆی جێیھێشتوون، ملیۆنێك و 400 ھەزار ئاوارەی عێراقی ناتوانن بگەرێنەوە شوێنه‌كانیان.
دووپاتیشیكرده‌وه، لە ھەوڵەکانیان بۆ ھەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنیەکانی دوای داعش لە عێراق بەردەوامن.
رێکخراوی ھەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنیەکانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ناسراو بە یۆنماس ئاشكراشیكرد، بەلجیکا، ئیتالیا و سلۆڤاکیا 2 ملیۆن و 400 ھەزار دۆلاریان بۆ ھەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنیەکان لە عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠ تەرخان کردووە.
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، ئەو بڕە پارەیە لە ھەڵگرتنەوەی ئەو مین تەقەمەنیانەی کە داعش له‌دوای خۆی بەجێیھێشتوون و هه‌روه‌ها مه‌شقپێكردن بە ستافە خۆجێییەکان خەرج دەکرێت.
ئاماژە بەوەش ده‌دات، بەھۆی ھەڕەشەی مین و تەقەمەنیەکانەوە، تا ئێستا ملیۆنێك و 400 ھەزار ئاوارەی عێراقی ناتوانن بگەرێنەوە سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
نەتەوەیەکگرتوەکان ھەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنیەکان بە ھەنگاوێکی گرنگ بۆ گەراندنەوەی سەقامگیری بۆ عێراق ناودەبات.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
H.B