كڵاوشینەكانی سەدر 8 خۆپیشاندەریان كوشت
خۆپیشاندەران پەیامێك ئاراستەی سەدر دەكەن
K24 - ھەولێر
کڵاوشینەکانی سەر بە موقتەدا سەدر، هەشت خۆپیشاندەریان لە شاری نەجەف کوشت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی رۆیتەرز، كڵاوشینهكانی سهر به موقتەدا سەد، رێبەری رهوتی سهدر، هەڵیانکوتایە سەر خۆپیشاندهرانی شاری نهجهف و لە ئەنجامدا هەشت خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە 80 کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوکات یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆ گەیشتە نەجەف و ئەمڕۆش لەو شارە کراوەتەوە پشوو.
لەلایەکی دیکەوە، سەرجەم هۆزەکانی پارێزگای زیقار، هۆشداریاندایە موقتەدا سەدر و راگەیەندراوێکی هاوبەشییان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "داوا لە موقتەدا سەدر دەکەین، نەبێتە بەشێک لە رشتنی خوێنی رۆڵەکانمان، لە پێناو بەرژەوەندی کەسی و سیاسی خۆی".
ھ.م