خەزعەلی: ھۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی عەبدولمەھدی ئەمەریكایە
"ئەمەریکا دەیەوێت، رێککەوتنی نێوان عێراق و چین هەڵبوەشێنێتەوە"
K24 - ھەولێر
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق رایگەیاند، ئەمەریکا بووەتە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەیەوێت کەسێکی دیکە لە شوێنی دابنێت، کە کار بۆ بەرژەوەندییەکانی بکات.
خەزعەلی راشیگەیاند "واشنتن دەیەوێت شەڕی ناوخۆیی نێوان شیعەکان رووبدات و زۆرترین ژمارەی کوژراوان لە حەشدی شەعبی بکەوێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمەریکا دەیەوێت، رێککەوتنی نێوان عێراق و چین هەڵبوەشێنێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دەنگۆی کوژرانی خەزعەلی لە هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرابووەوە.
ھ.م