رێژەی گەشتەکان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر زیادیکردووە

"لە کارگۆ بڕی تەن و رێژەی گەشتەکان 46% بەرزبووەتەوە"

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایدەگەیەنێت، رێژەی گەشتەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیكردووە.

تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کوردستان 24 رایگەیاند، ژمارەی گەشتەکان بە گشتی لە فڕۆکەخانە بەرزبووەتەوە، لە بارەی کارگۆش هاتووچۆ و بڕی تەن بە نزیکەی 46% زیادی کردووە.

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، گوتیشی: "سەرەڕای بارودۆخی ناوچەکە رێژەی گەشتەکان ساڵ بە ساڵ لە بەرزبوونەوەدایە".

ھ.م