فه‌رمانده‌یه‌كی نزیك له موقته‌دا سه‌در كوژرا
له شاری به‌سره
K24 – هه‌ولێر:
حازم حولفی، فه‌رمانده له رێكخراوی سرییه‌كانی سه‌لامی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، له شاری به‌سره و له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه كوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سریه‌كانی سه‌لام ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی ئاودێری پێ بووه و ویستوویه‌تی له شوێنی كاره‌كه‌یه‌وه سه‌ردانی كارگه‌ی پیشه‌سازییه پترۆكیمیاییه‌كانی به‌سره بكات، به‌ڵام له رێگه‌دا هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له پارێزگاكانی باشووری عێراق گرژی له نێوان لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در و خۆپیشانده‌ران درووست بووه.
ره‌وتی سه‌در پشتیوانی له كاندید كردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌كات، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و داوا ده‌كه‌ن، كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بكرێته سه‌رۆك وه‌زیران.
دوێنێ له نه‌جه‌ف رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له نێوان لایه‌نگرانی سه‌در و خۆپیشانده‌ران روویدا. له ئاكامدا هه‌شت كه‌س كوژران و زیاتر له 100 كه‌سی دیكه بریندار بوون.