كه‌ربه‌لا.. كڵاوشینه‌كان هێرشی سه‌ر خۆپیشانده‌رانیان كرد
برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته
K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له گۆڕه‌پانی په‌روه‌رده‌ی شاری كه‌ربه‌لا هێرشی سه‌ر خۆپیشانده‌رانیان كرد و له ئه‌نجامدا خۆپیشانده‌رێك كوژرا و 8ی دیكه‌ش بریندار بوون.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه، هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشته شوێنی خۆپیشاندانه‌كه و لایه‌نگرانی سه‌دریش له گۆڕه‌پانه‌كه كشانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش له‌و شاره كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، به سومه‌رییه نیوزی راگه‌یاند، "به چه‌ك هێرش كرایه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی په‌روه‌رده و به‌و هۆیه‌وه جگه له كوژرانی خۆپیشانده‌رێك، 8ی دیكه‌ش بریندار بوون، كه دۆخی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك له برینداران ناجێگیره".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له دوێنێوه توندوتیژییه‌كانی شاری نه‌جه‌فیش پێی ناوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدار و ته‌نیا شه‌وی رابردوو 8 خۆپیشانده‌ر له لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌ی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به موقته‌دا سه‌دره‌وه كوژراون، كه به خۆیان به كڵاوشینه‌كان ناساندووه.
H.B