له ترسی ده‌ستدرێژی سێكسی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری به هاووڵاتیانی ده‌دات
ته‌نگی به ئافره‌تان هه‌ڵچنیوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا هاووڵاتیانی خۆی ئاگادار كرده‌وه، خۆیان له سه‌ردانی ئیسپانیا بپارێزن، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوانه‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تان له‌و وڵاته‌دا.
ئه‌مه‌ریكا داوای له ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌ی و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بۆ خوێندن و گه‌شتیاری روو له ئیسپانیا ده‌كه‌ن، خۆیان له زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی بپارێزن و به ته‌نیا له ئیسپانیا گه‌شت نه‌كه‌ن و ئاگاداری رێنماییه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان بن له مه‌درید.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری ناوخۆی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رێژه‌ی تاوانه‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تان هه‌ڵده‌كشێت.
له مانگی رابردوودا، سێ ئافره‌تان سكاڵایان تۆمار كردووه، كه له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر.
تۆمه‌تباره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه، به‌ڵام ره‌تیانكردووه‌ته‌وه هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام دابێت.
رێكخراوی (Geoviolencia Sexual) بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ساڵی رابردوو، (73) دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كراونه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه، له ساڵی (2018) (60) حاڵه‌ت و له (2017) (14) حاڵه‌ت تۆمار كرابوون.
له نۆڤێمبه‌ری رابردوو، خۆپیشاندانێكی فراوان له به‌رشه‌لۆنه دژی ئه‌و پێنج كه‌سه كرا، كه ده‌ستدرێژی سێكسیان كردبووه سه‌ر كچێكی چوارده ساڵ.
له (2016)دا گرووپێكی پێنج كه‌سی كه به "تاقمی گورگ" ناوده‌بران، ده‌ستدرێژی سێكسی به كۆمه‌ڵیان كردبووه سه‌ر كچێكی خوار ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن و دواتر دادگا هه‌ریه‌ك له‌و پێنج كه‌سه‌ی به (15) ساڵ زیندانیكردن سزادا.
سه‌رچاوه: بی بی سی