نوێنه‌ری توركیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات
هێزی زیاتر ره‌وانه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری توركیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، فه‌ریدوون سینیرلی ئۆغلۆ هۆشداری دایه دیمه‌شق و رایگه‌یاند، توركیا به‌رگری له ئاسایشی سه‌ربازه‌كانی له سنووری پارێزگای ئیدلب ده‌كات.
نوێنه‌ره‌كه‌ی توركیا له میانی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باسی له ناردنی هێزی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئیدلب كرد و گوتی: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رووسیا، هێزه‌كانی توركیا ره‌وانه‌ی ئیدلب كراوون.
باسی له‌وه‌شكرد، سوپای سووریا رۆژی سێی ئه‌م مانگه چه‌ند خاڵێكی چاودێری سوپای توركیای بۆردومان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای سووریا ناچاری كردووین، هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كان بكه‌ین بۆ پاراستنی گیانی سه‌ربازه‌كانمان، چونكه له ئێستادا سوپای سووریا چه‌ند خاڵێكی چاودێری سه‌ربازانی توركیای گه‌مارۆ داوه.