ئه‌مه‌ریكا: چین هه‌وڵی دزینی ته‌كنۆلۆژیای ئێمه ده‌دات
ئه‌مساڵ 19 كه‌س ده‌ستگیركراوون

K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری دا له دزرانی ته‌كنۆلۆژیای ئه‌مه‌ریكی له لایه‌ن چینه‌وه و رایگه‌یاند، مه‌ترسیداره چین هه‌وڵ بدات سه‌ركردایه‌تی جیهان بكات.
به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه فیدراڵییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، "كریستۆڤه‌ر رای" رایگه‌یاند، ئێستا لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی (1000) راپۆرت ده‌كه‌ین، كه سه‌باره‌ت به هه‌وڵی دزینی ته‌كنۆلۆژیای ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن چینه‌وه ئاماده كراوون.
گوتیشی: له هه‌موو كه‌رته پیشه‌سازییه‌كان و ئابوورییه‌كان چین هه‌وڵی دزینی ته‌كنۆلۆژیای ئه‌مه‌ریكای داوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌كه، جۆن براون، كه به‌رپرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیخوڕییه، "ولیام ئیڤانینا" رایگه‌یاند، (24) كه‌س ته‌نیا له ساڵی (2019) دا ده‌ستگیركراوون، كه ویستوویانه ته‌كنۆلۆژیای ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چین بدزن و ته‌نیا له مانگی رابردووش‌دا (19) كه‌سی دیكه به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیركراوون.
گوتیشی: ئه‌و راستییه به بیر هه‌موو لایه‌ك ده‌هێنمه‌وه، كه سه‌رۆكی چین، "شی جین بینگ" ئامانجی یه‌كه‌می ئه‌وه‌یه ببێته رێبه‌رێكی جیۆسیاسی و سه‌ربازی و ئابووری گه‌وره‌ی جیهان.
روونیشیكرده‌وه، چین ده‌یه‌وێت له بواره‌كانی وزه‌ی پاك، ته‌كنۆلۆژیای زیندیی، فڕۆكه‌وانی، بۆشاییگه‌ری ئاسمانی، كه‌رته‌كانی دیكه‌ی زانیاری ته‌كنۆلۆژیای ئه‌مه‌ریكای ده‌ستبكه‌وێت و ئه‌وه‌ش له پرۆگرامی پێشكه‌وتنی چین تا ساڵی (2025) ده‌ستنیشان كراوه.