ئه‌مه‌ریكا مۆڵه‌تی عێراق بۆ كڕینی گاز و كاره‌با له‌ ئێران درێژ ده‌كاته‌وه‌

عێراق ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌ كڕینی گاز و كاره‌بای ئێران به‌رده‌وام بێت

K24- هه‌ولێر:

چەند بەرپرسێکی ئەمریکی بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان رایگەیاندووە، واشنتن ماوەی کڕینی گاز و کارەبا بۆ عێراق لە ئێران جارێکی دیکە درێژدەکاتەوە.

هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ساڵی رابردوو چەند راستییەکی لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران و بابەتی سزاکان ئاشکرا کردبوو، کە بەهۆیانەوە سەپاندنی سزایان بەسەر عێراق سنووردار کردووە.

کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاشکرایان کردبوو، عێراق دۆست و هاوبەشێكی ئەمریکایە و واشنتنیش پابەندە بە سەقامگیری وڵاتەکە و گەشانەوەی، هاوکات روونیان کردەوە كە ئیدارەی ئەمه‌ریکا بە شێوەیەکی کاتی عێراقی بەخشیووە لە مامەڵە کردن لەگەڵ ئێران و بۆی هەیە تا 45 رۆژ گاز لە وڵاتەکە بکڕێت.

H.B