عێراق چهند رێكارێك بۆ گهڕاندنهوهی پاره دزراوهكانی دهگرێته بهر
فەرەنسا و ئیمارات هاوكاری عێراق دهكهن
K24- ههولێر:
ئەنجوومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی له عێراق ئاشكرای دهكات، قەبارەی ئەو پارەی لهو وڵاته دزراوە یانیش بەهەدەردراوە، یەکسانە بەکۆی ئهو بودجەیهی وەبەرهێنان كه لە ساڵی 2003 رەزامەندی لەسەر دراوە.
ئەنجوومەنەکە ئاشکرای دەکات، بۆ گەڕاندنەوەی پارەکانیش هەریەکە لە فەرەنسا و ئیمارات ئامادەیی خۆیان نیشانداوە.
سەعید یاسین موسا، ئەندامی ئەنجوومەنەکە بە میدیا عێراقییهكانی راگەیاندووە، ئەنجوومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی چەند رێوشوێنێکی گرتووەتە بەر، کە بەشێکیان تایبەتە بە دەسەڵاتی جێبەجێکار و ئەوەی دیکەشیان پەیوەستە بە دەسەڵاتی یاسا دانان. ئاماژەی بەوەشداوه، ئەو رووداوانەی ئەم دواییە کاریگەری نەبووە لەسەر کاروباری ئەنجوومەنەکەیان و بەردەوامن لە چاودێری و بەدواداچوون.
موسا جەختی لەوەش کردەوە، ئەنجوومەنەکەیان لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەریی دەستەی دەستپاکی هاوکاری یەکتریان دهكهن، کە هەردوو دامەزراوە سەرەڕمی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵین.
ئهوهشی ئاشكراكردووه، رێوشوێنەکان لە دەرەوەی عێراق بەڕێوەدەچن، بە تایبەت لە بابەتی گەڕاندنەوە، کە ژمارەیەکی زۆری دۆسیەش پێویستیان بە کاری کارگێڕی.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی گوتی: دۆسیەی گەڕانەوەی پارە دزراوەکان پێویستی بە ئارامگرتن و پشوودرێژی هەیە، بە تایبەت دۆسیەی ئاسانکاری لە ئەسپاردنی بەشێك لە پارەکان بە بانکەکانی دەرەوەی عێراق سەختییەکی زۆری لە گەڕاندنەوە دروستکردووە، بە جۆرێك گەڕانەوەی بەشێك لە پارەکان پێویستی بە زیاتر له 50 ساڵە.
لە درێژەی قسەکانیدا موسا گوتی: پێشتر ههمان حالهت له جەزائیریش روویدابوو، کە خەرجی راوێژکارە یاسایی و گەشتەکانیان هاوتای بڕە پارەی دزراوە بوو، بەڵام ئهو وڵاته ئهو بڕه پارهیهی خەرج کرد، بۆ ئەوەی سەروەری بۆ وڵاتەکەی بگەڕێنیتەوە و رێزی مافی گشتی بگیرێت.
ههروهها دووپاتیكردهوه، فەرەنسا و ئیمارات ئامادەییان نیشانداوە بۆ ئەوەی هاوکاری عێراق بکەن لە گەڕاندنەوەی پارەکانی. بۆ ئەوەش بەرپرسان لە وەزارەتی داد لەگەڵ هاوتاکانیان لەگەڵ بهرپرسانی ئیماراتی کۆبوونەتەوە، و ئاشکراشی دەکات ئەو هەوڵە بە هاوکاری داواکاری گشتی فەرەنسا بووە، کە ئامادەیی تەواوی بۆ هاوکاری عێراق نیشانداوە.
H.B