كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئاماری كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ئاشكرا ده‌كات
"ده‌یان چالاكوان تیرۆر كراون"
K24- هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق ژماره‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان ئاشكراكرد و رایگه‌یاند: له خۆپیشاندانه‌كاندا به سه‌دان خۆپیشانده‌ر كوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
له راگه‌ێنراوێكدا كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق ئاشكرای كرد، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا، 550 خۆپیشانده‌ر له توندوتیژییه‌كانی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق كوژراون.
دووپاتیشیكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، 22 چالاكوان تیرۆر كراون و 72 كه‌سی دیكه‌شیان بێسه‌روشوێنن.
H.B