نهتهوه یهكگرتووهكان هۆشداری له دۆخی سووریا و عێراق دهدات
داعش دۆخی ئهو دوو وڵاتهیان قۆستووهتهوه
K24- ههولێر:
نەتەوەیەکگرتوەکان ھۆشداری دەدات و دەڵێت: ٢٧ ھەزار چەکداری داعش لە سوریا و عێراق ماون و ھەڕەشەی جددین.
ڤلادیمێر ڤۆرۆنۆکۆڤ، جێگری بەرپرسی ئۆفیسی دژە تیرۆری سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان ئاشكرایكرد: ٢٧ ھەزار چەکدار و لایەنگری داعش لە سوریا و عێراق ماون و رەوشی ئەو دوو وڵاتەشیان قۆستووەتەوە و دۆخی ئەو وڵاتانەیان بەلاڕێدا بردووە.
دووپاتیشیكردهوه: لایەنگرانی داعش خۆیان خزاندووەتە ناو ناکۆکییەکانی عێراق و سوریا.
ڤۆرۆنۆکۆڤ روو لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دهكات دەڵێت: ئەو چەکدارانە ژمارەیان زۆرە و لەنێوان سوریا و عێراق ھاتوچۆ دەکەن و لە داھاتوودا دەبنە ھەڕەشەی جددی.
H.B