وەزارەتی بەرگری عێراق ھەڕەشە دەكات
"رێڕەوی ئاشتییانە خۆپیشاندانەکان دەگۆڕن"
K24 - ھەولێر
وەزارەتی بەرگری عێراق، پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندەران دووپاتدەکاتەوە، هەڕەشەش لە ئاژاوەگێڕان دەکات.
وەزارەتی بەرگری عێراق، بەیاننامەیەکی لەبارەی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە و تێیدا وئاماژە بەوەكراوە "هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری، ئەوپەڕی حاڵەتی دانبەخۆداگرتنییان، لە رووداوەکانی ئەم چەند مانگە نواندووە و بێلایەنی خۆیان پاراستووە".
وەزارەتی بەرگری عێراق، پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندەران دووپاتکردووەتەوە و هەڕەشەش لەو کەسانە دەکات، کە رێڕەوی ئاشتییانە خۆپیشاندانەکان دەگۆڕن و ئاژاوە دەنێنەوە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، جەخت لە سەر هەوڵی سەرجەم هێزە سەربازیی و ئەمنییەکان، لە پێناو پاراستنی دەستوور و پرۆسەی سیاسی کراوەتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا لە ھەندێك شاری عێراق لایەنگرانی سەدر ھێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران و ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەران كوژران و برینداربوون.
ھ.م