سوپای سووریا رێگەی حەلەب - دیمەشقی كۆنترۆڵكردەوە
چەند ناوچەیەكی دیكە لە ئیدلب كەوتنەوە دەست رژێمی سووریا
K24 - ھەولێر
سوپای سووریا تەواوی رێگەی حەلەب - دیمەشق و چەند ناوچەیەكی دیكەی ئیدلبی كۆنترۆڵكردەوە و سوپای توركیاش كاروانێكی دیكەی سەربازی ناردە ئیدلب.
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، سوپای سووریا بە پاڵپشتی رووسیا، بەرەو ئیدلب لە پێشڕەویدایە و توانیویەتی ھەشت ناوچەی دیكەی گرنگی سنووری ئیداری ئیدلب ون رێگەی سەرەكی حەلەب - دیمەشق، كۆنترۆڵبكاتەوە كە بە رێگەی ئێم 5 ناسراوە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، بۆ ھاوكاریكردنی گروپە چەكدارەكان، سوپای سووریا ئەمرۆ ھێزێكی سەربازی ناردووەتە ئیدلب لە دەروازەی كەفەرلوسینەوە، كە لە 150 بارھەڵگر و تانك و ئۆتۆمبێلی سەربازی پێكھاتووە، كە بەشێك لەو كاروانە سەربازییە نێردراوەتە ناوچەی كەمكردنەوەی شەڕ.
ھ.م