چینییه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ش ده‌ستبه‌رداری خواردنه‌ نامۆكان نابن

سه‌ره‌ڕای ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵام گۆشتی ئاژه‌ڵه‌ نامۆكان هه‌ر ده‌خۆن

K24 - هه‌ولێر:

یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ووهان، ئه‌و شاره‌ی كه‌ یه‌كه‌مجار ڤایرۆسی كۆرۆنای لێ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، ژه‌مێكی تایبه‌تی پێشكه‌ش به‌ نه‌خۆشه‌كان كردووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س تووشبووه‌ و زیاتر له‌ 700 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام چینییه‌كان ده‌ستبه‌رداری خواردنه‌ نامۆكانه‌ نه‌بوونه‌، ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ ژه‌مه‌كان گۆشتی كیسه‌ڵیان پێشكه‌ش به‌ تووشبووان كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كانی پێشووتریش، یه‌كێك له‌ ئه‌گه‌ره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، خواردنی گۆشتی ئاژه‌ڵه‌ نامۆكانه‌، وه‌ك شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌ و ماری كۆبرا، دواتریش ئاژه‌ڵی مێرووله‌خۆره‌یان به‌ سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ تۆمه‌تبار كرد.

به‌ڵام ئه‌وانه‌ نه‌بوونه‌ته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی چینییه‌كان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خواردنه‌ نامۆیانه‌ بن، به‌ڵكو له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كانیش وه‌ك ژه‌م پێشكه‌شی نه‌خۆشخان ده‌كرێت.

گۆشتی كیسه‌ڵ له‌ پزیشكی كۆنی چینیدا، به‌ یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌ به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ داده‌نرێت و به‌ پرۆتین ده‌وڵه‌مه‌نده‌، به‌ گوێره‌ی بیروباوه‌ڕی چینییه‌كان، گۆشتی ئه‌و جۆه‌ر كیسه‌ڵه‌، یارمه‌تی نه‌خۆش ده‌دات به‌ خێراترین كات ته‌ندرووستی باش بێته‌وه‌.

بۆیه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا پێدانی گۆشتی كیسه‌ڵه‌ به‌ تووشبووان.

ئ. م