مردنی دكتۆرەكەی كۆرۆنا نیگەرانی لێدەكەوێتەوە
ئەو پزیشكەی كۆرۆنای ئاشكرا كرد بە ڤایرۆسەكە گیانی لەدەستدا
K24 - ھەولێر
یه‌كه‌م پزیشك، كه ڤایرۆسی كۆرۆنای ده‌ست نیشان كرد و مه‌ترسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی سارس له‌یه‌ك چواند، به هۆی هه‌مان ڤایرۆسه‌وه گیانی له ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش توڕه‌یی و نیگه‌رانی خه‌ڵكی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی چینی لێكهوتهوه.
دكتۆر لی وینلیانگ، پزیشكی چاو له نه‌خۆشخانه‌ی وهان له كۆتایی مانگی رابردوو له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ویچات كۆمه‌ڵێك له هاوكار و هاوڕێكانی ئاگادار كرده‌وه له توشبوونی 7 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه له رێگای خواردنه ده‌ریاییه‌كانه‌وه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، هۆشداریدا ئه‌م ڤایرۆسه هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی سارس مه‌ترسیداره‌و ده‌بێ توشبووان بخرێنه بازنه‌ی ته‌ندروستییه‌وه.
كاتێك هه‌وڵیدا ده‌سه‌ڵاتدارانی چینی خه‌ڵكی هۆشیاربكه‌نه‌وه له بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا به توندی به‌رپه‌رچی درایه‌وه و له لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێپیچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا، شتی وا له ئارادانیه و له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه نكۆڵی له قسه‌كانی كرا و هه‌وڵی بێده‌نگ كردنی درا. به‌ڵام ئەو پزیشكە بووه قوربانی ئه‌و ڤایرۆسه‌و گیانی له ده‌ستدا ئه‌مه‌ش وایكرد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خه‌ڵكی چین ئاماژه به خه‌مباری و توڕه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بۆ له ده‌ستدانی ئه‌و پزیشكه بكه‌ن.
بینینی وێنه‌ی دكتۆر لی وینیانگیان، پیش گیان له ده‌ستدانی له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه و له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستی، به‌هۆی توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا توڕه‌یی هاووڵاتیانی چینی دژ كه‌مته‌رخه‌ی وڵاته‌كه‌یان و دره‌نگ ئاگادار كردنه‌وه‌یان له ڤایرۆسه‌كه زیادی كرد، ئێستا چینییه‌كان داوا لیكۆڵینه‌وه له هۆكاری گیان له ده‌ستدانی دكتۆر لی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه هۆی كۆنترۆڵ نه‌كردنی ئه‌م په‌تایه.
ھ.م