كاریگه‌رترین فۆتۆكانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌مانه‌ن

له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كانه‌وه‌ ده‌ستنیشان كراون

K24 - هه‌ولێر:

ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، كاریگه‌رترین وێنه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌شێكیان رووداوی سیاسیین و هه‌ندێكیشیان حاڵه‌ته‌كانی مرۆڤایه‌تی، وه‌كو بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چین و ره‌وشی مرۆیی په‌نابه‌ران له‌ یۆنان و به‌رده‌وامی نه‌هامه‌تییه‌كان و شه‌ڕ له‌ سووریا.

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، دوای ده‌رچوونی ئه‌و وڵاته‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ ئاڵای به‌ریتانیا رازێنراوه‌ته‌وه‌

تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چین له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن و یه‌كێك به‌م شێوه‌یه‌ خۆی ده‌پارێزێت

پزیشكێكی چینی پشكنین بۆ تیشكی نه‌خۆشێك ده‌كات و نه‌خۆشه‌كه‌ش له‌ دواوه‌ به‌ ترسه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كه‌یه‌

ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازیكردن له‌ تووشبووانی كۆرۆنا له‌ چین

ره‌وشی دایكێكی په‌نابه‌ر و منداڵه‌كه‌ی له‌ دوورگه‌ی لیسبۆسی یۆنان

دوایین سه‌به‌ته‌ كه‌لوپه‌ل و پێداویستی خۆراك له‌ یه‌كێك له‌ ماركێته‌كانی هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ

گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستینا كۆچی كازاخستانی، كچه‌ زانای بۆشاییگه‌ری ئاسمان دوای نزیكه‌ی ساڵێك مانه‌وه‌ له‌ بۆشایی ئاسمان

ره‌وشی ناله‌باری مرۆیی له‌ ژێر ئاگر و ئاسن له‌ ئیدلبی سووریا

ده‌ستی قوربانییه‌كی توندوتیژی و شه‌ڕه‌كانی نێوان سووریا و توركیا له‌ ئیدلب، كه‌ به‌هۆی بۆردومان كه‌وتووه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووی ماڵه‌كه‌یان

نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ به‌رچاوی میدیاكانه‌وه‌ كۆپی وتاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڕێنێت

تره‌مپ دوای لێپێچینه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیران به‌
تره‌مپ دوای لێپێچینه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیران به‌ "بێتاوان" ده‌رچوو، ئه‌ویش لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی یو ئێس ئه‌ی توده‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ لێی نووسراوه‌ "بێتاوانه‌"