كاتێ ده‌بینێت مرۆڤێك نوقم ده‌بێت كاردانه‌وه‌ی مه‌یمونێك ببینه
مه‌یموونێك ده‌یه‌وێت مرۆڤێك رزگار بكات
K24 – هه‌ولێر:
له دارستانێكی تایبه‌ت به پاراستنی ئاژه‌ڵان، كه‌سێك سه‌رقاڵی راوكردنی ماره بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه هۆی مه‌ترسی بۆ مه‌یموونه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی راكێشاوه، مه‌یموونێك وا ده‌زانێت ئه‌و كه‌سه خه‌ریكه نوقم ده‌بێت و پێویستی به هاوكارییه بۆیه ده‌ستی بۆ درێژ ده‌كات تا رزگاری بكات.
مه‌یموونه‌كه له جۆری "ئورانگوتان"ه و وێنه‌كان له یه‌كێك له ناوچه پارێزراوه‌كانی بۆرنیوی ئاسیا تۆمار كراوون.
كه‌سه‌كه ناوی برابهاكانه و چووه‌ته ناو رووبارێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مارانه‌ی بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ مه‌یموونه‌كان له‌ناویان به‌رێت. مه‌یمونه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك چاودێری ده‌كات و دواتر وا هه‌ست ده‌كات تووشی كێشه بووه و مه‌ترسی له‌سه‌ره بۆیه ده‌ستی بۆ درێژ ده‌كات و ده‌یه‌وێت له رووباره‌كه ده‌ری بهێنێت.
برابهاكان له دامه‌زراوه‌ی "Borneo Orangutan Survival Foundation" ی ئه‌ندۆنیزی كارده‌كات، كه رێكخراوێكی قازانج نه‌ویسته و ئامانجی پاراستنی ژیانی ئاژه‌ڵانه.

