به‌فر به‌غدا ده‌گرێته‌وه
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه وێنه‌ی نه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی سه‌رما بووه‌ته‌وه و پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار سفری سه‌دی دابه‌زیون.
له توركیاوه تا زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی سووریا و عێراق تا ده‌گاته دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و وڵاتانی كه‌نداو، شه‌پۆلی سه‌رما رووی تێكردوون.
سایتی " طقس العرب" بڵاویكرده‌وه، له دوو رۆژی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار (10) پله‌ی سه‌دی داده‌به‌زن و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و پێویسته به جدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه نوێیه‌ی كه‌شوهه‌وا بكرێت.
.jpg)
له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار پێنج پله‌ی سه‌دی داده‌به‌زن. له به‌غدا و دیمه‌شقیش به هه‌مان شێوه پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار سفری سه‌دی داده‌به‌زن.
له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق، به تایبه‌تی شاری به‌غدا به‌فر ده‌بارێت. ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تا ئێستا وێنه‌ی نه‌بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه تۆماركراوه‌كانی كه‌شناسی له زستانی 1914دا بۆ یه‌كه‌مجار به‌فر له به‌غدا باریوه.
هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای مانگی یه‌نایری 2008دا شه‌پۆلێكی سه‌رما رووی له به‌غدا كرد و به‌فر باری به‌ڵام زه‌وی نه‌گرت.