خەزعەلی باسی تۆڵەكردنەوەی سولەیمانی و موھەندیس دەكات
"حزبه ئیسلامییه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات شكستیان هێناوه"
K24 - ھەولێر
ئه‌مینداری گشتی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق هۆكاری وه‌ڵامدانه‌وه و تۆڵه‌نه‌كردنه‌وه بۆ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئەبو مەھدی موهه‌ندیش ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئێران داوایان لێكردین پرسه‌كه دوابخه‌ین"، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه بڕیاری ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له په‌رله‌مان دراوه.
له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق كه له نێو لیستی سزادراوانی ئه‌مەریكایه، ئاشكرای ده‌كات بژارده‌ی سه‌ربازیی به‌رامبه‌ر ئه‌مەریكا هه‌ر ماوه.
روونیشی كرده‌وه "ئێران داوای لێكردوین، كه پرسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا دوابخه‌ین له به‌رامبه‌ر كوژرانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس و له‌م رووه‌شه‌وه خه‌زعه‌لی جه‌ختیی كرده‌وه، كه كوژرانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس سه‌ره‌تای كۆتایی ئه‌مەریكایه له عێراق و ده‌نگ نه‌دانی كورد و سوننه‌ش، بۆ بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق، مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه نین.
له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی سیاسی وڵاتیشه‌وه، خه‌زعه‌لی ده‌ڵێت "پێم وایه كه حزبه ئیسلامییه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات شكستیان هێناوه و له باره‌ی حكوومه‌تی عه‌للاویشه‌وه ده‌ڵێت "ده‌بێت ده‌رفه‌ت به حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاوی بدرێت".