پڕۆژە وەهمییەکان 222 ملیار دۆلار زیان بە عێراق دەگەیەنن

پەرلەمانتارێك: لە 2003 - 2013 بڕە پارەیەکی خەیاڵی بە هەدەر دراوە

K24 - ھەولێر

پەرلەمانتارێك دەڵێت عێراق بەھۆی پڕۆژەی وەھەمییەوە زیانی زیاتر لە 200 ملیار دۆلاری لێكه‌وتووه‌.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەھۆی پڕۆژە وەھمییەكانییەوە لە 2003 ـەوە تاوەكو 2013 بڕە پارەیەكی خەیاڵی بەھەدەر دراوە، كه‌ بڕه‌كه‌ی 222 ملیار دۆلاره‌.

ھۆكاری سەرەكیشی بۆ گەندەڵی و ناكۆكییە ناوخۆییه‌كان گەڕاندوه‌تەوە.

كۆچه‌ر ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، ئێستاش چه‌ندین پڕۆژەی وەھمی ھەن و رانەگەیه‌ندراون و بە ملیۆنان دۆلاریان بۆ تەرخان دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی پێنوێنی رێكخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی، لە ساڵانی رابردوودا عێراق له‌ ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاته‌دا بوو، كه‌ زۆرترین گەندەڵی تێدا ده‌كرێت.

ھ.م