پێشبینییه‌كان بۆ كاتی كۆتاییهاتنی شه‌پۆلی سه‌رما راده‌گه‌یه‌ندرێت
سادق عه‌تییه: ئه‌مه دوا شه‌پۆلی ئه‌مساڵ نابێت
K24- هه‌ولێر:
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی پێشكه‌وتووی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره پێشبینیه‌كانی بۆ كۆتاییهاتنی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌ی راگه‌یاند، كه هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرتووه‌ته‌وه.
عه‌تییه رایگه‌یاند، شه‌پۆله‌كه تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژی هه‌ینی پله‌كانی گه‌رما به شێوه‌یه‌كی پله‌دار روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
گوتیشی: ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌ی عێراقی گرتووه‌ته‌وه حاڵه‌تێكی ئاساییه و زۆر جار له‌و كاتانه‌ی وه‌رزی سه‌رما شه‌پۆلی هاوشێوه ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مه دوا شه‌پۆلی سه‌رمای زستانی ئه‌مساڵ نابێت و پێشبینی ده‌كرێت، له كۆتایی ئه‌م مانگه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی سه‌رما و سۆڵه هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگرێته‌وه، ئه‌ویش دوا شه‌پۆلی توندی سه‌رمای ئه‌مساڵ ده‌بێت و دواتر پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار به‌رز ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسه عێراقییه‌كه دووپاتیشیكرده‌وه، "رێژه‌ی بارانبارین له زستانی ئه‌مساڵ به‌م شێوه‌یه نه‌بوو كه سه‌ره‌تا هه‌ندێك لایه‌ن پێشبینییان ده‌كرد"، گوتیشی: "پێشبینییه‌كان بۆ مانگی شوباتی ئه‌مساڵ "ئه‌م مانگه" له‌ڕووی دابارین هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی دیكه‌دا نابێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌پۆلێكی سه‌رما و سۆڵه هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرتووه‌ته‌وه و له پارێزگاكانی هه‌رێم پله‌كانی گه‌رما بۆ چه‌ند پله‌یه‌ك بۆ ژێر سفری سه‌دی دابه‌زیون، به‌هۆیه‌وه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك كردوویانه‌ته پشووی فه‌رمی.
H.B