"وێستگەکانی کارەبا پێویستیان بە سووتەمەنی زیاترە"
ئومێد محەمەد: وێستگەکان توانای بەرهەمهێنانی 6700 مێگاوات کارەبایان هەیە
K24 - ھەولێر
وه‌زراتی كاره‌بای ھەرێمی كوردستان، چاوه‌ڕێی دابینكردنی سوته‌مه‌نی پێویسته بۆ سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی كاره‌با، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌ی زیاتری كاره‌با بەر‌هه‌م بهێنیت.
ئومێد محەمەد، گوته‌بێژی وه‌زراتی كاره‌با تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان توانای به‌رهه‌مهێنانی 6 ھەزار و 700 مێگاوات كاره‌بایان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی سوته‌مه‌نیه‌وه ئیستا 3 ھەزار و 500 بۆ 3 ھەزار و 800 میگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنن.