کۆرۆنا سەدان بانکی چینی ناچاری قەرز دەکات

زیانێكی گەورە بەر گەشەی ئابووری چین كەوتووە

K24 - ھەولێر   

بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بەسەدان كۆمپانیای چینی داوای قەرز لە بانكەكانی وڵاتەكه‌یان دەكەن.

دوو سەرچاوەی بانكی لە چین بە رۆیتەرزیان رایانگەیاند، زیاتر لە 300 كۆمپانیای چینی، له‌ نێویاندا كۆمپانیای شاومی بۆ پیشەسازی مۆبایلی ھۆشمەند و گەورەترین رێستۆرانت بۆ خواردنی دیلیڤەری هه‌ن، ده‌یانه‌وێت بڕی 8 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار قه‌رزی بانكی وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هاتووەته‌پێش، كه‌مترین زیان بكه‌ن.

ئەمەش لە كاتێكدایە به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ چەندین دامەزراوە و رێگاوبان داخراون، زیانێكی گەورە بەر گەشەی ئابووری چین كەوتووە. پێشبینیدەكرێت لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاته‌ بۆ %5 دابەزێت.

ھ.م