ڤالانتاین بووه‌ته‌ خێر بۆ توركیا

توركیا 60 ملیۆن گوڵی هه‌نارده‌ی وڵاتان كردووه‌

K24 – هه‌ولێر:

دەستەی هەناردەکاری رووەکەکانی جوانکاری تورکیا رایگەیاند، 60 ملیۆن گوڵیان بە بۆنەی رۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) هەناردەی 50 وڵات کردوە، کە دەکەوێتە 14ـەی مانگی شوبات.

ئیسماعیل یڵماز، سەرۆکی دەستەکە رایگەیاند، هەناردەی گوڵ بەبۆی رۆژی خۆشەویستی لەمساڵدا بۆ 60 ملیۆن گوڵ بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2018 نزیکەی 54 ملیۆن گوڵیان بەو بۆنەیەوە هەناردەکردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، 50 وڵات گوڵیان لە تورکیا كڕیوه‌، لە سەرووشیانەوە، هۆڵەندا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، رۆمانیا، ئۆکرانیا.

گووتیشی: بەهای هەناردەکان گەیشتووەتە 6 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار. 

سەرۆکی دەستەکە دەشڵێت، 90% گوڵەکان لە ویلایەتی ئەنتاڵیا بەرهەمدەهێنرێت، و ساڵانە 50 ملیۆن گوڵ بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستی لە بازاڕەکانی ناوخۆ ساغ دەکرێنەوە.