ناوچە زیانلێكەوتووەكانی عێراق پێویستیان بە 500 ملیار دینارە

"ساڵی رابردوو 442 پڕۆژەیان لەو ناوچانە ئەنجامداوە"

K24 - ھەولێر

ناوچە زیانلێكەوتووەكانی عێراق بۆ دووبارە بوونیاتنانەوەیان پێویستیان بە 500 ملیار دینار ھەیە.

سندووقی ئاودانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان رایدەگەینێت، بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی عێراق، كە لە ئەنجامی هاتنی داعش زیانیان بەرکەوتووە، پێویستیان بە 500 ملیار دینار ھەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، چاوەڕێی رەوانە کردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ دەكەن، بۆ ئەوەی بنێردرێتە پەرلەمان، تاوەکو بزانن ئەو بڕە چەندە کە بۆ بوونیادنانەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان دابینکراوە.

سندووقی ئاودانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان روونیکردووەتەوە، لە ساڵی  2019  نزیكەی 442 پڕۆژەیان لەو ناوچانە ئەنجامداوە.