حکوومەت پارە بۆ پڕۆژە تەواونەکراوەکان خەرج دەکات

ئەنجوومەنی وەزیران پارە بۆ پڕۆژەكان خەرج دەکات

K24 - ھەولێر

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکوومەت پارە بۆ پڕۆژە تەواو نەکراوەکان خەرج دەکات.

پارێزگاری هەولێر گوتی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارە بۆ ئەو پڕۆژانە خەرج دەکات، کە ئەمساڵ و ساڵی رابردوو لە 75% بۆ 80% کارەکانیان تەواوکراوە، هاوکات بۆ ئەمساڵیش ئەو پڕۆژانەی كە 50% تەواو دەکرێت، ئەنجوومەنی وەزیران پارەیان بۆ خەرج دەکات.